بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن بە مووشەک خاکەکانی داگیرکراو کردە ئامانج. سەدان هەزار داگیرکەر هەڵاتن بۆ پەناگاکان.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر رایانگەیاند، ئەمڕۆ بەیانی بەهۆی مووشەکێک لە یەمەنەوە ئاراستە کرابوو لە تەلئەبیب و دەوروبەرەکەی زەنگی هۆشداری لێدرا. لە کاتی هەڵاتن بۆ پەناگاکان ٩ داگیرکەر بریندار بوون.
یەحیا سەریع وتەبێژی سەربازی بزووتنەوەی انصارالله راگەیاند، تا چەند کاتژمێری دیکە هێزەکانی سوپا راگەیەندراوێکی گرنگ بڵاو دەکات.
میدیاکانی داگیرکەر باسیان لەوە کرد کە هەموو شەوێک بەهۆی یەمەن ملیۆنان ئیسرائیلی ناچار دەمێنن بەرەو پەناگاکان رابکەن و نەتانیاهۆ لە بەرامبەر ئەم رەوشە بێ دەنگە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هەڵمەتێکی فریاگوزاری بە بڕی ٥٦ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلاری بۆ دابینکردنی پێداویستییە تەندروستییەکان لە سوریا دەستپێکردووە.
فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری سەر بە هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان لە شاری ئاکتاوی وڵاتی کازاخستان کەوتە خوارەوە و ٣٨ کەس گیانیان لەدەستدا.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر خێمەکانی کە ئاوارەکانی غەززەیی تێدا دەمان و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ مەدەنی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
حەماس راگەیاند کە بەهۆی هەنێک مەرجەکانی نوێی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لەبارەی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیر رێککەوتن دوادەکەوێت.